باری موسوڵمانانی شاری ماشتا ناهه‌موواره!
باری موسوڵمانانی شاری ماشتا ناهه‌موواره
دوای بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆیی ئاگركوژێنه‌وه به رێگه‌پێنه‌دانی هه‌بوونی زیاتر له 15 كه‌س له شوێنی نوێژكردنه بچووكه‌كه‌مان له شاری ماشتا كه ده‌كه‌وێته باكووری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی وڵاتی سوید، زۆربه‌ی چالاكییه‌كانمان وه‌ستا.
له شوێنی نوێژكردنه‌كه‌مان ئه‌م چالاكییانه‌مان ئه‌نجام ده‌دا:
- نوێژی هه‌ینی و نوێژه‌كانی رۆژانه‌ی زیاتر له 300 كه‌س.
- وانه‌كانی (ته‌جوید)ی نزیكه‌ی 100 كه‌س.
- وانه‌كانی گه‌نجان و منداڵان.
- نوێژی (ته‌راویح) له مانگی ره‌مه‌زان.
له ئێستادا، هۆڵ بۆ ماوه‌ی كورت به رۆژ به‌كرێ ده‌گرین بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی یان بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مانگی ره‌مه‌زان بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی ته‌راویح، هه‌موو چالاكییه‌كانی
تر وه‌ستاون.
كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ده‌زگاكه‌مان:
ده‌زگای مزگه‌وتی ماشتا بۆ ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت له
ساڵی 1999 له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك له گه‌نجانی موسوڵمان دامه‌زراوه، ژماره‌ی ئه‌ندامانی تا ئه‌مڕۆ گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 400 به‌شداربوو له 20 گه‌لی جیا.
ئێمه پێویستییه‌كی یه‌كجار زۆرمان به یارمه‌تییه‌كانی ئێوه هه‌یه
بۆ كڕینی شوێنێك و گۆڕینی بۆ مزگه‌وت یان كڕینی پارچه زه‌ویه‌ك و دروستكردنی مزگه‌وتێك له‌سه‌ری تا چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وام بن.